بەھۆی توشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەر بە کۆرۆنا و گیانلەدەستدانی فەرمانبەرێکیان داوام لە بەشی خزمەتگوزاری و فرۆشتنی وزە لە بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، بەھۆی توشبوونی ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەرانی بەشی خزمەتگوزاری و فرۆشتنی وزەی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی کارمەندێکمان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و رێگریکردن لەتەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی پەتاکە، لەم ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک دەوام لەو بەشە رادەگیرێت.
راشیگەیاندووە، داواکارین ھاوڵاتیان بۆ مامەڵەی کاروباروی وزە و تاپۆ و روخاندنی خانوو، پشکنینی پێوەری کارەبا و پاکتاوی پارەی کارەبا سەردانی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی نەکەن.