دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی سودانی لەدژی حەلبوسی تاوتوێدەکات

2023-09-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دادگای فیدراڵی عێراق کۆدەبێتەوە و سکاڵایەکی سودانی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی حەوت ماددە و بڕگەی یاسای بودجە تاوتوێ دەکات.

بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگادا سکاڵایەکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێدەکرێت کە تایبەتن بە حەوت ماددە و بڕگەی یاسای بودجە.

سکاڵاکانی سودانی تایبەتن بە بڕگە و ماددەکانی دوو، ١٤ و ٦٤ ی  یاسای بودجە و داوایکردووە ھەڵبوەشێنرێنەوە و بە نادەستوری دابنرێن.

 بەشیک لەو بڕگە و ماددانە  تایبەتن بە سەرپششککردنی پارێزگارەکان بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ ئەو پڕۆژانەی بودجەکانیان دەگاتە شەش ترلیۆن دینار، لەگەڵ پڕۆژەکانی قەزا  و ناحیەکان، دامەزراندنی زیاتر لە ٣٧ ھەزار پۆلیس بەپێی ژمارەی دانیشتووان، تەرخانکردنی ١٠٠ ملیار دینار بۆ زیادەی موچەی کارمەندانی دەستەی حەشدی شەعبی. 





 زۆرترین خوێندراو