وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی نەمسا ئەمڕۆ بە سەردانێکی رەسمی دەگاتە بەغداد و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە کۆدەبێتەوە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا، ، بە سەردانێکی رەسمی سەردانی بەغداد دەکات، بریاریشە لە سەردانەکەدا لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبیبَتەوە.
راشیگەیاند، وەزیری دەرەوەی نەمسا لەماوەی سەردانەکەدا باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغداد دەکاتەوە.