حکومەتی عێراق رەتیکردەوە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغداد ھەڵوەشابێتەوە

2023-09-11   |  
فۆتۆ: 
گۆران
حکومەتی عێراق رەتیکردەوە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ بەغداد ھەڵوەشابێتەوە و دەڵێت ھێشتا وادەکەی دیاریی نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق بە رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" ی راگەیاند، سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق دەکات، بەڵام ھێشتا وادەکەی دیاریی نەکراوە.

بەوتەی پەرلەمانتارانی عێراق، تورکیا پەیامێکی ناڕاستەوخۆی ئاڕاستەی عێراق کردووە کە ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم، لەسەر بودجە و مووچە و ھەناردەکردنی نەوت، ژینگەیەکی سیاسی لەباری نەرەخساندوە بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان، بەڵام بەرپرسێکی عێراقی جەختیکردووەتەوە کە وڵاتەکەی ئامادەکاریی بۆ سەردانەکە دەکات.

مانگی ڕابردوو ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدادی کرد و یەکێک لە ئامانجەکانیشی ئامادەکاریی بوو بۆ سەردانی سەرۆکی تورکیا بۆ بەغداد. 


 زۆرترین خوێندراو