لە مەغریب گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووانی بوومەلەرزەکەدا بەردەوامە

2023-09-11   |  
فۆتۆ: 
هەژار
گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردوو لە مەغریب بەردەوامە و رۆژ لە دوای رۆژیش گیانلەدەستدان زیاتر دەبێت.

میدیاکانی مەغریب بڵاویانکردووەتەوە، جگە لە تیمە فریاگوزارییەکانی وڵاتەکەیان، چەندین وڵاتی تریش تیمی تایبەت بە گەڕانیان بە دوای بێسەروشوێنبووان رەوانەی مەغریب کردووە و لەھەموو ئەو شوێنانەشی بومەلەرزەکە زیانی پێگەیاندووە، زیاتر لە ٤٨ سەعاتە تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای چارەنووسی ئەو کەسانەی تائێستا بێسەروشوێنن و کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە روخاوەکانەوە.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریبیش بڵاویکردووەتەوە، بەپێی دواین ئامار و زیانیارییەکان، بەھۆی بومەلەرزەکەی چەند رۆژی رابردوو، تائێستا ٢ ھەزار و ١٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ ھەزار و ٤٢١ی تریش برینداربوون و تائێستاش ئامارێکی ورد و تەواوی بێسەروشوێنبووان لە بەردەستدا نییە.