سەرۆککۆمار پەیامێکی سەرەخۆشی و ھاوخەمی بۆ پاشای مەغریب دەنێرێت
2023-09-10
|
کوردسات نیوز
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شا محەمەدی شەشەم پاشای شانشینی مەغریب کرد، سەبارەت بە کارەساتی زەمین لەرزەکەی ئەو وڵاتە کە ژمارەیەک شاری مەغریبی گرتەوە و قوربانییەکی زۆریشی لێکەوتەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆمار:
بەڕێز خاوەنشکۆ شا محەمەدی شەشەم
پاشای شانشینی مەغریب
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی ئەو زەمین لەرزەیەمان پێگەشت، کە ژمارەیەک شاری مەغریبی گرتەوە و قوربانیەکی زۆریشی لێکەوتەوە .
پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قووڵمان بۆ ئێوە و کەسوکاری قوربانیان و ئەوانەی بەھۆی زەمین لەرزەکەوە زیانیان پێگەیشتوە.
بە ھیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ برینداران .
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان
د. لەتیف ڕەشید
سەرۆککۆماری عێراق
|