سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ھاوتا بەرازیلییەکەی کۆبووەوەو ھیوای خواست بە ھەوڵی ھاوبەشی ھەردوولا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بۆ ١٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا بەرزبکەنەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی لوتکەی گروپی جی بیست لە ھندستان لەگەڵ لۆلا داسیلڤا ھاوتا بەرازیلیەکەی کۆبوەوەو لە دیدارەکەدا ھەردوو سەرۆک ھەنگاوەکانی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان تاوتوێکرد.
ھاوکات ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی کێشە ھەرێمی و جیھانییەکانی جێی بایەخی ھەردوو وڵات ئاڵوگۆڕکرد.
ئەردۆغان ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەرازیل خواست کە لە ساڵی داھاتوودا سەرۆکایەتی گروپی جی بیست دەکات، وتیشی، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەردوو وڵات لە ساڵی رابردوودا ٥.٦ ملیار دۆلار بووەو بە ھەوڵی ھاوبەش دەتوانن بیگەیەننە ١٠ ملیار دۆلار.