سەرۆکی ئینتەرپول: ناردنی چەک بۆ ئۆکراین ھەڕەشە لەسەر ھەموو جیھان دروستدەکات

2023-09-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەردەوامی رەوانەکردنی چەک بۆ ئۆکراین ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر جیھان.

یۆرگن شتوک سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی کە بە ئینتەرپول ناسراوە رایگەیاندووە، بەردەوامی شەڕ و ھێرشەکانی روسیا و ئۆکراین بۆ سەر یەکتر، کێشەیەکی گەورەیە بۆ ھەموو جیھان و پێویستە ھەموو وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیھانییەکان بە ھەر رێگەیەک بێت ھەوڵ بدەن کۆتایی بەو شەڕە بھێنن.

وتیشی، یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی بەردەوامی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین رەوانەکردنی چەک و پێداویستی سەربازییە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاواوە بۆ ئۆکراین، ئەوەش ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە بۆ ھەموو جیھان و شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتەش درێژ دەکاتەوە.