گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا کەمیکردووە

2021-07-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایدەگەیەنێت، رێژەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمیکردووە.

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا ئامارەکانی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە رێژەی ٧٪ کەمیکردووە، بەڵام ئامارەکانی توشبوون بە پەتاکە زیادیان کردووە، بە تایبەت لە وڵاتانی ئەوروپا.


رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٨٣ ملیۆنی تێپەراندووە و زیاتر لە چوار ملیۆن توشبووش گیانیان لە دەستداوە.