بافڵ تاڵەبانی: چەندینجار ھۆشداریمان لە ھەبوونی بۆشایی ئەمنی داوە

2021-05-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کوردسات نیوز
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پەلامارەکانی دوێنێ شەوی داعش بۆ سەر ‌ھێزی پێشمەرگە پەیامێکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت، مەترسییەکانی داعش لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆتایی نەھاتووە و چەندینجاریش ھۆشداریمان لە ھەبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان داوە.

دەقی پەیامەکە...

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەم کە بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکەی چەکدارانی داعشەوە شەھیدبوون و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.

مەترسییەکانی داعش لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆتایی نەھاتووە و چەندینجاریش ھۆشداریمان لە ھەبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان داوە، کە بەداخەوە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش لە ئەنجامی سوودوەرگرتن بووە لەو بۆشاییە ئەمنییە.

رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەرکی ھەموولایەکمانە و پێویستە ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە زیاتربێت. ناتوانین ژیانێکی ئارام و سەقامگیرمان ھەبێت ئەگەر ھەموومان پێکەوە یەکدەنگ و یەکدەست نەبین بۆ رووبەرووبوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکان.

بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان