لەگەڵ کردنەوەی بازارەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا تۆمارکرد و بە نزیکەی ٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
لە دوای سێ مانگ جارێکی تر نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا نرخێکی بەرزی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە ٨٠ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
پسپۆڕانی ئابوریش دەڵێن بەھۆی ئەوەی بەرھەمھێنان بەراورد بە خواست کەمی کردووە، بۆتە ھۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا.