سێ پەرتوکی نوێی وەرزشی بڵاودەکرێتەوە

2021-07-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە بەرێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی سێ پەرتوکی نوێی زانستی وەرزشی کوردی ئەنجامدرا.

ئەمرۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەئامادەبونی وەرزشکاران مەراسیمێکی تایبەتی بۆ سێ کتێبی وەرزشی کوردی ئەنجامدرا، لەلایەن چوار مامۆستای زانکۆوە ئامادەکرابوو.


پەرتووکەکان پێکھاتبوون لە یارییە بەھێزەکان بۆ منداڵان، بنەماکانی فێربوونی یاری گۆڕەپان ومەیدان، ئەلبومی مێژوویی یارییە بەھێزەکان لەباشوری کوردستان.


ئەم پەرتوکانە لەلایەن ھەرچوار وەرزشکارو مامۆستای زانکۆ دکتۆر ئەحمەد بەھادین، عاسی فاتح وەیس، ئامانج حسێن، حسێن شەفیقەوە ئامادەکراوە خۆی لە نوسین وئامادەکردن و وەرگێڕان دەبینێتەوە.


دوابەدوای مەراسیمەکە کتێبەکان پێشکەشکرا بە ئامادەبووان و کتێبخانە وەرزشییە کوردیەکەی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی.