لە دەستپێکی یارییەکانی ھەفتەی ٣٤ی پرێمەر لیگ، یانەی ساوسھامپتۆن میوانداری یانەی لیستەر سیتی کرد و یارییەکەش بە یەکسان بوون و بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات .
لە دەقەی ١٠ یارییەکەوە ساوھامپتۆن بە ١٠ یاریزانەوە یاریی دەکرد، ئەوەش دوای ئەوەی یانیک ڤیستیڤاردی بەرگریکاریان بە کارتی سور کرایە دەرەوە .
بەڵام لیستەر سودی لەو بڕیارە وەرنەگرت و لە دەقەی ٦١ وورد پراوس بە لێدانێکی سزا ساوھامپتۆنی پێشخست .
دوای ئەو گۆڵە لیستەر ھێرشەکانی بۆ سەر تیپی خاوەن یاریگا چڕتر کردەوە و لە دەقەی ٦٨ جۆنی ئیڤانز بە لێدانێکی سەر بووە فریاد ڕەسی تیپەکەی و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە .
سەرەڕای ئەم یەکسان بوونە بەڵام لیستەر سیتی بە کۆکردنەوەی ٦٣ خاڵەوە لە پلەی سێیەمدا مانەوە و بە جیاوازی پێنج خاڵ کەوتنە پێش چێڵسی چوارەم.