سەرۆککۆمار کارنامەی باڵیۆزی نوێی جەزائیر و شانشینی یەکگرتوو وەردەگرێت

2023-07-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ لە بەغداد، کارنامەی باڵیۆزی نوێی کۆماری دیموکراتی گەلی جەزائیر، جیھادەدین بلکاس و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، ستیڤن ھیتچین وەرگرت.

سەرۆککۆمار لە میانەی دیداری بەجیا لەگەڵ ھەردوو باڵیۆزدا، ھیوای خواست کە لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان سەرکەوتوبن، ئاماژەشیکرد  بە خواستی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ھەردوو وڵات بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.

لای خۆیانەوە ھەردوو باڵیۆز سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆککۆمار دەربڕی و جەختیانکردەوە لە ویستی وڵاتەکانیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانییان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا.