سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی ھاتنی سەری ساڵی نوێ مەندائییەکان دەکات

2023-07-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی ھاتنی سەری ساڵی نوێ مەندائییەکان، لە سابئەی مەندائی دەکات.

د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە توتێکدا رایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆڵەکانی گەل لە سابئەی مەندائی دەکات، بەبۆنەی ھاتنی سەری ساڵی نوێی مەندائییەکانەوە. ھیواخوازە ساڵێکی پڕ خێر و سەرکەوتن بێت بۆیان. 

راشیگەیاند، وڵاتەکەمان چاوەڕێی ئەوەیە کە ھەمووان پێکەوە ھاوکار بین لە بنیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوە و بەرقەرارکردنی ئاشتی لە عێراقی ھەمووان.