سەرۆککۆمار پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی ئەلعەزم کرد

2023-07-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆککۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥-٦-٢٠٢٣ لە کۆشکی بەغداد، پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی ئەلعەزم، موسەنا ئەلسامەڕائی کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار، جەختی لە پێویستی بەردەوامی داڕشتنی یاسا گرنگەکان و پیادەکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و پەرەپێدانی ئابووری لە وڵاتدا کردەوە، لە پێناوی بەدەستھێنانی گەشەپێدانی گشتگیر و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاونیشتمانیان.

لە لای خۆیەوە، ئەلسامەڕائی، سوپاسی و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆککۆمار و  پێشنیارە بەنرخەکانی دەربڕی بە مەبەستی بەرزکردنەوەی واقیعی عێراق لەسەر ئاستە جۆراوجۆرەکاندا و جەختیشی لە ھەوڵە بەردەوامەکانی ھاوپەیمانی ئەلعەزم کردەوە بۆ بەھێزکردنی یەکێتیی نیشتمانی و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی ھاوبەش لەگەڵ ھەموو لایەنەکاندا.