تەندروستی جیھانیی: ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئاستێکی زۆر بەرزدا جێگیربوون

2021-07-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ڕایگەیاند، لە دوو ھەفتەی ڕابردوودا ئامارەکانی کۆرۆنا لە جیھاندا لە ئاستێکی زۆر بەرزدا جێگیربوون.

مایکڵ ڕایان بەڕێوەبەری فریاکەوتن لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ڕایگەیاندووە، ڕەوشی کۆرۆنا بەراورد بە ٣ مانگی ڕابردوو باشترە، بەڵام تا ئێستا ئامارەکان بەرزن و لە دوو ھەفتەی ڕابردووشدا ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا جێگیر بووە.


ڕوونیشیکردەوە، لە ھەندێک وڵات ئامارەکان تا ڕادەیەکی زۆر دابەزیون، بەڵام لە ھەندێک وڵاتی تر ڕەوشەکە تەواو پێچەوانەیە، ئەوەش بەھۆی کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و دووبارە تێکەڵبوونەوەی خەڵکە.


پێشتریش تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداری داوە لەوەی جیھان لە قۆناغێکی مەترسیداری کۆرۆنادایە بەھۆی ئەو جۆرە نوێیانەی ڤایرۆسەکە کە لە وڵاتاندا بڵاودەبنەوە.