بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دابەزین بەردەوامە

2023-06-12   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دابەزین بەردەوامە و بەڕێژەی ١.٣% دابەزینی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ بەھای لیرەی تورکی بۆ ئاستی پێوانەیی بەڕێژەی ١.٣% دابەزینی تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلار گەیشتە ٢ ملیۆن و ٣٦٥ ھەزار لیرە، کە ئەوەش بە دابەزینێکی پێوانەیی دیکە بۆ لیرەی تورکی، دادەنرێت. 

لەسەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی تورکی ٢١% بەھاکەی لەدەستداوە. ھۆکاری دابەزینیشی بۆ چاوەڕوانی وەبەرھێنەران دەگەڕێتەوە سەبارەت بە سیاسەتی نوێی دراو، دوای ئەوەی سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی تورکیا دەستبەکاربووە، چاوەڕوانیش دەکرێت نرخی سوود بەرز بکاتەوە.