سەرۆککۆماری عێراق بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت

2023-06-11   |  
فۆتۆ: 
هەژار
سەرۆککۆماری و خانمی یەکەمی عێراق بە سەردانێکی رەسمی بەرەو رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوتن.

لەسەر بانگھێشتنامەی رەسمی سەرۆکی ئیتاڵیا، د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا بەرەو رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەرێکەوت و بڕیارە لەو سەردانەدا زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و چەندین کەسایەتی و لێپرسراوی باڵای ئیتاڵیا ئەنجام بدات.

سەرۆککۆمار لەو سەردانەیدا بۆ ئیتاڵیا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران و ئەحمەد فکاک بەدرانی وەزیری رۆشنبیری عێراق و ژمارەیەک راوێژکار ھاوڕێیەتی دەکەن.