ئابووری ناوچەی یۆرۆ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ڕووی لە داکشانەوەیە

2021-05-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئابووری ناوچەی یۆرۆ پاشەکشەی کردووە و ڕێژەی ھەڵاوسان و نرخی سوتەمەنی و وزەش بەرزبووەتەوە.

یۆرۆستات نوسینگەی ئاماری یەکێتی ئەوروپا ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئابووری ناوچەی یۆرۆ بڵاوکردەوە، کۆی گشتی بەرھەمی ناوخۆی ناوچەی یۆرۆ لە ١٩ وڵاتی ئەوروپی کە مامەڵە بە یۆرۆ دەکەن بە ڕێژەی ٠.٦٪ لەسەر بنەمای وەرزی و ١.٨٪ لەسەر بنەمای ساڵانە دابەزیووە.


خەرجی بەکاربردن بە پێچەوانەوە لە ناوچەی یۆرۆ بە ڕێژەی ٠.٦٪ بەرزبووەتەوە لەسەر بنەمای مانگی نیسان و ھۆکاری سەرەکی ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی وزە کە بە ڕێژەی ١٠.٣٪ بەرزبووەتەوە لەسەر بنەمای ساڵانە.


یۆرۆستات ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێژەی بێکاری لە ناوچەی یۆرۆ لە مانگی ئازاردا ٨.١٪ بووە کە ئەوەش یەکسانە بەوەی ١٣ ملیۆن و ١٣٣ ھەزار کەس لە ھێزی کاردا بێکار بوون.