وەزارەتی دارایی عێراق، روونکردنەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە دەدات و رایدەگەیەنێت، وەزارەت پەیوەندیدار نییە بەو گۆڕانکاریانەی لە بڕگە و ماددەکانی بودجەدا کراون.
وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، دڵنیایی دەدەن بەرپرسیار نین لەو زانیاری و لێدوانە نادروستانەی ھەندێک لە پەرمانتاران دوای سەردانیکردنیان بۆ وەزارەت بڵاوی دەکەنەوە.
دەشڵێت، وەزارەتی دارایی پەیوەندیدار نییە بەو ھەموارانەی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا کراون و ئەو پڕۆژەیە ئێستا لە ئەستۆی ئەنجومەنی نوێنەراندایە.