فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان رێز لە شاڵاو کۆسرەت رەسول دەگرێت

2023-06-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە بەرامبەر ھاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی بۆیان، فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی شاڵاو کۆسرەت رەسول دەکەن.

ئەم رێزلێنانەی فراکسیۆنی سەوز لە شاڵاو کۆسرەت رەسول، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی٦ی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی سەوزو ئەندامانی فراکسیۆنەکە بەڕێوەچووو تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستە کرد لەبەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی بۆ فراکسیۆن.

لای خۆیەوە شاڵاو کۆسرەت رەسول سوپاسی فراکسیۆنی سەوزی کرد کە لەماوەی رابردوودا لە پەرلەمانی کوردستان توانیویانە رۆڵی باش بگێڕن و نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان بوونە.