بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێکی دانیشتووی قەڵادزی راگەیاند، کە ھەر دوو تۆمەتبارەکە ھاوڕێی خۆی بوون و دانیان بە تاوەنەکەدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین راگەیاند، دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر کوشتنی گەنجێکی دانیشتووی قەڵادزێ، دوو ھاوڕێی خۆی بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە لەلایەن ئاسایشی قەزای ماوەت دەستگیرکران و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کرانەوە.
ئاشکراشیکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، پاشان بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عیراقی ھەردووکیان راگیراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.