ئەردۆغان ھەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا دەخاتە دەنگدانەوە

2023-06-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، پێشنیازی ھەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا دەخاتە دەنگدانی پەرلەمانەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکیدا بۆ گەلی تورکیا دوای یەکەم کۆبوونەوەی حکومەتی نوێی تورکیا، ئاماژەی بە گرنگی ھەموارکردنەوەی دەستوور کرد و رایگەیاند، جارێکی دیکە پێشنیازی ھەموارکردنەوەی دەستوور دەخاتە دەنگدانی پەرلەمانەوە، وەک ئەوەی لە میانەی بانگەشەی دوایین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بانگەشەی بۆ دەکرد.

ئەردۆغان پێیوایە، دەستووری ئێستای تورکیا، کە لەساڵی ١٩٨٢ پەسەندکراوە ناتوانێت رووبەڕووی ئاستەنگییەکانی سەردەم ببێتەوە، سەرەڕای ئەوەی لەماوەی رابردوودا چەند جارێک ھەموارکراوەتەوە.