بانکی نێودەوڵەتی: راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم ئابوری عێراق بەرەو دواوە دەگەڕێنێتەوە
2023-06-07
|
لاڤە
بانکی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە، ئابوری عێراق بەڕێژەی ١.١% لەمساڵدا، بۆ دواوە دەگەڕێتەوە.
بانکی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی بە ناونیشانی "ئاسۆی ئابوری جیھان" بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئابوری جیھان ناسەقامگیرە و زیادکردنی رێژەی سودی بانکی کاریگەری نەرێنی لەسەری ھەبووە. پێشبینیشی کردووە، گەشەی ئابوری جیھانی لە ساڵی داھاتوو بەڕێژەی ٢.٤% داببەزێت.
سەبارەت بە عێراقیش ئاماژەی بەوەداوە، بەھۆی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان لە چوارچێوەی بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس و راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ئابوری عێراق لەمساڵدا بەڕێژەی ١.١% پاشەکشە دەکات، لەکاتێکدا پێشتر پێشبینی دەکرد ئەمساڵ ئابوری وڵاتەکە بە نزیکەی ٤% گەشەکردن بەخۆوە ببینێت.
|