تەندروستی عێراق: تای خوێنبەربوون لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچووە

2023-06-06   |  
فۆتۆ: 
گۆران
وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتیدەکاتەوە، بڵاوبوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون لە کۆنترۆڵ دەرچووبێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دامەزراوە تەندروستییەکان لە توانایاندایە ھەموو جۆرە پەتایەک کۆنترۆڵ بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا بەپێی پلانێکی تەندروستی دەیان حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوونیان کۆنترۆڵ کردووە، بەتایبەتی ئەوانەی لەسەرەتای دووچاربوونیان بە پەتاکە بوون. 

دەشڵێت، بەکاریگەری رێکارەکان گیانلەدەستدان بە پەتاکە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ٪٢٥ کەمی کردووە، پێویستە ھاوڵاتیانیش رێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن.