منداڵێکی فەڵەستینی تەمەن دوو ساڵ بە گولـلەی سوپای ئیسرائیل دەکوژرێت

2023-06-06   |  
فۆتۆ: 
گۆران
سەدان فەلەستینی لە رامەڵا بە وتنەوەی چەندین دروشم دژی ئیسرائیل بەشدارییان لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ کرد، کە بە تەقەی سوپای ئیسرائیل گیانیلەدەستدا.

محەمەد تەمیمی ئەو منداڵە تەمەن دوو ساڵە بوو کە ھەفتەی رابردوو، لە نزیک گوندەکەی خۆی لە نەبی ساڵح لە کاتی چونەدەرەوەی لەگەڵ باوکی بە گولـلەی سوپای ئیسرائیل برینداربوو ئەمرۆ گیانیلەدەستدا.

بەپێی ئامارێک لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا ٢٨ منداڵی فەڵەستینی بە گولـلەی ھێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل کوژراون.