لە كەركوك هاوڵاتییەك لە كاتی ناوبژیكردندا دەکوژرێت

2023-06-06   |  
فۆتۆ: 
ئایار
لە شاری کەرکوک، ھاووڵاتییەک لە کاتی ناوبژیکردنی شەڕی دوو کەسەدا گیانی لەدەستدا.

عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە گەڕەکی راپەڕینی دووی شاری کەرکوک، ھاووڵاتییەک لە کاتی ناوبژیکردنی شەڕی دوو لایەندا، کە خزمی خۆیەتی، لەلایەن یەکێک لەلایەنی شەڕەکەوە پاڵی پێوەنراوە و کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، ئەو ھاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی مەجۆل عەبد خزەیرە و تەمەنی پەنجا ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی دووە.