بەھای لیرەی تورکی دابەزی بۆ نزمترین ئاست

2023-06-05   |  
فۆتۆ: 
هەژار
بەھای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردووشدا نزمترین بەھای لە بەرامبەر دۆلار تۆمارکردووە کە بە ئاستێکی پێوانەیی و مێژوویی دادەنرێت.

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە، بەھای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دادەبەزێت و بەھاکەی لەدەستدەدات، بەجۆرێک تا کۆتایی ھاتنی دەنگدان لە ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتی و پەرلەمانییەکەی تورکیا بەھای یەک دۆلار گەیشتە ٢٠ لیرەی تورکی، بەڵام لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا یەک دۆلار ٢١ لیرەی تێپەڕاندووە و ئەوەش دابەزینێکی پێوانەیی و مێژووییە کە پێشتر وێنەی نەبووە.

لە ئێستادا بەھای یەک دۆلار ٢١.٥ لیرە و ئەوەش دوای یەک رۆژ دێت لە دەستبەکاربوونی وەزیری نوێی دارایی تورکیا کە رایگەیاند بەھەموو شێوەیەک کار بۆ بەرزکردنەوەی بەھای لیرە دەکەن.