بە پێی پێشبینییەکانی کەشوھەوای عێراق لەم ھەفتەیەدا باران دەبارێت و کەشناسی ھەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ سەعاتی داھاتووی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە بە (٢ تا ٣) پلە، سبەینێش ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەیی ھاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقیش رایگەیاندووە، بەپێی پێشبنییەکان لەم ھەفتەیەدا ئەگەری بارانبارین ھەیە و پێدەچێت رەشەبایەکی توندیش ھەندێک ناوچە و پارێزگا بگرێتەوە.