بایدن پڕۆژەی دروستکردنی دیوار لەسەر سنوری ئەمریکا و مەکسیک ھەڵدەوەشێنێتەوە

2021-05-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا، چەند ڕێککەوتنێکی تایبەت بە دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری ھاوبەشی نێوان وڵاتەکەی و مەکسیک، ھەڵدەوەشێنێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەکانی تایبەت بە دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و مەکسیک، دەستیپێکردووە.


پاش دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، جۆو بایدن کارکردنی بە پڕۆژەی دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و مەکسیکی ڕاگرت، کە پێشتر لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ پڕۆژەکە پەسەندکراو خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.


ھەرچەندە ئیدارەی جۆو بایدن پڕۆژەی دروستکردنی دیواری لەسەر سنووری ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و مەکسیک ڕاگرتووە. جەختیشیکردووەتەوە، بە شێوەیەکی جددی مامەڵە لەگەڵ پرسی کۆچبەران دەکات.