ئۆکراین دەستپێشخەرییەک بۆ راگرتنی شەڕ لەگەڵ روسیا رەتدەکاتەوە

2023-06-03   |  
فۆتۆ: 
ئایار
ئۆکراین دەستپێشخەرییەک بۆ راگرتنی شەڕ لەگەڵ روسیا و یەکلایکردنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان بە ریفراندۆم رەتدەکاتەوە.

پرابۆو سوبیانتۆ، وەزیری بەرگری ئەندەنوسیا ژمارەیەک پێشنیازی، بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی روسیا و ئۆکراین، دروستکردنی ناوچەی لە چەک داماڵدراو بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و جێگیرکردنی ھێزی ئاشتیپارێز راگەیاند، ھەروەھا پێشنیازی کرد، لەکاتێکی گونجاودا ئەو ناوچانەی ناکۆکییان لەسەرە لە نێوان روسیا و ئۆکراین، بە ریفراندۆم یەکلایی بکرێنەوە.

لە وەڵامی ئەو پێشنیازانەدا، ئۆلێکسی رێزنیکۆڤ، وەزیری بەرگریی ئۆکراین رایگەیاند، دەستپێشخەرییەکەی وەزیری بەرگریی ئەندەنوسیا رەتدەکەنەوە، ھەروەھا بە پێشنیازێکی سەیر ناوی برد.

لە ٢٥ی شووباتی ساڵی ٢٠٢٢ ەوە روسیا ھێرشی بۆ سەر ئۆکراین دەستپێکردووە و تاکو ئێستاش شەڕ و پێکدادانی سەخت لە نێوان سوپای روسیا و ئۆکراین بەردەوامە، چەندین دەستپێشخەریش بۆ راگرتنی شەڕەکە کراون، بەڵام بێ ئەنجام بوون.