سەرۆکی ئۆکراین: ئامادەین ھێرشی پێچەوانە بکەینە سەر روسیا

2023-06-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت، وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی ھێرشی پێچەوانە لە دژی روسیا ئامادەیە و بڕوایان وایە سەرکەوتوو دەبن، بەڵام تێچووەکەی گەورە دەبێت.

زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵسترین جۆرناڵ ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ھێرشی پێچەوانە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی وڵاتەکەی کە لەژێر دەستی روسیادایە.

وتیشی، نازانن چەند کاتی تریان پێویستە، بەڵام ئەو کارە دەکەن و بە چەند رێگەیەکی جیاواز ئامادەکاری دەکەن.

سەرۆکی ئۆکراین دووپاتیشیکردەوە، تێچووی ھێرشەکە گەورە دەبێت و ھیواخوازن ببێتە مایەی رێڕەوی شەڕ کە ماوەی ١٥ ساڵە دەستیپێکردووە.