سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی دەکات و داوادەکات ئەو یادە ببێتە ھاندەری تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە سەرۆک و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکان و مەکتەبی سیاسی و سەرکرایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەکێتیی کرد.
ھەروەھا ئاماژەی بۆ رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد و ھیوای خواست ئەو یادە ببێتە ھاندەری تەبایی و پێکەوەیی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتی یەکێتی و پارتی.