سعودیە دەستپێکردنی پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق بە کارەبای وڵاتەکەی رادەگەیەنێت

2023-05-31   |  
فۆتۆ: 
هەژار
سعودیە دەستپێکردنی کارکردن لە پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق بە تۆڕی کارەبای وڵاتەکەی رادەگەیەنێت، پلانیان ھەیە کارەبا بگەیەننە چەند وڵاتێکی تری کەنداویش.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی سعودیە، لە چوارچێوەی پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق بە تۆڕی کارەبای کەنداو، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە رێوڕەسمێکی گەورە دەستپێکردنی کارکردن لە پرۆژەی بەستنەوەی تۆڕی کارەبای باشووری عێراق بە کارەبای سعودیە لە شاری خوبر رادەگەیەنن، پلانیان ھەیە کارەبا بگەیەننە چەند وڵاتێکی تری کەنداویش، بەڵام ھەنگاوی یەکەمیان عێراقە لەبەرئەوەی رەوشی کارەبای لە ھەموو وڵاتانی ناوچەکە خراپترە.

وتیشی، بەپێی ئەو بەرنامەی کارەی دیاریکراوە، بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داھاتوودا تەواو ببێت و بکەوێتە کار کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر باشبوونی رەوشی کارەبای عێراق دەبێت بەتایبەتیش لە ناوچەکانی باشوور.