پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە ٢٣ ھێندە لەئاستی رێگەپێدراو زیاترە

2023-05-31   |  
فۆتۆ: 
هەژار
رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە زیاتر لە ٢٠ ھێندە لەئاستی رێگەپێدراو زیاتربووە، یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمبارکراویش چوار ھەزار و ٧٠٠ کیلۆی تێپەڕاندووە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، بەپێی بەدواداچوون و ئەو بەڵگانەی دەستیان کەوتووە، رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە ٢٣ ھێندە لەئاستی رێگەپێدراو بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ زیاتربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمبارکراویش لەلایەن ئێرانەوە گەیشتووەتە چوار ھەزار و ٧٤٤.٥ کیلۆگرام لەکاتێکدا بەپێی رێککەوتنە ئەمییەکە بۆی ھەیە ٢٠٢.٨ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو عەمبار بکات.