ھەدەپە: خەبات و تێکۆشان دژی رژێمی تورکیا فراوانتر دەکەین

2023-05-31   |  
فۆتۆ: 
هادی
ھەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی تورکیا لە خەبات دژی رژێمی تورکیا ھەنگاو بەرەو دواوە نانێین

ھەریەک لە پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، پارتی چەپی سەوز ئەنجامی یەکەم کۆبونەوەی خۆیان لە دوای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، لە دژی رژێمی تورکیا کە دوژمنی رەنج، ئاشتی، ئازادی و دیموکراسییە ھەنگاوێک بەرەو دواوە نانێین و تێکۆشانیان فراوانتر دەکەن، پێویستە کەس گومانی لەوە نەبێت، چونکە بێگومان خەبات و تێکۆشان فراوانتر دەکەن.

لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، پێویستە بێ ورە و چاوترسێن نەبن و لە داھاتوودا تابلۆی نوێ، بۆ پێکھاتەکان و دەزگاکان و گەل بە فراوانی شی دەکەبنەوە و ئەنجامی پێویست لەبەرچاو بگرن.