سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە، داوای لێبوردن لە گەلەکەی دەکات و بڕیاردەدات لەم قۆناغەدا واز لە چالاکیی سیاسی بھێنێت.
دەمیرتاش لە تویتەر ئاماژەی بە بەشێک لە قسەکانی کردووە کە سبەینێ لە (ئارتی گەرچێک) بڵاودەبێتەوە و تیایدا لە ناخی دڵەوە داوای لێبوردن لە گەلەکەی دەکات کە نەیتوانیوە سیاسەتێکی شایستە بخاتەڕوو، بەڵێنیشدەدات بە کرداری کەموکوڕییەکان چارەسەر بکات.
دەمیرتاش دەشڵێت، سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە رەخنەی بونیادنەریان لێگرتووە و ھەوڵدەدات سودیان لێوەربگرێت.
ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە راشیگەیاندووە، لەکاتێکدا وەک ھەموو ھاوڕێکانی لە زیندان بەخۆراگرییەوە بەردەوام دەبێت لە خەبات، بەڵام لەم قۆناغەدا واز لە چالاکی سیاسی دەھێنێت.