لە دوای ھەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بەھای لیرە بەردەوامە لە دابەزین

2023-05-30   |  
فۆتۆ: 
هیوا
ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار دابەزی، چاودێرانی ئابوریش دەڵێن، ھەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆک کۆماری تورکیا فشاری زیاتر لەسەر لیرە دروستدەکات.

ئەمڕۆ لە بازارەکانی تورکیادا ١٠٠ دۆلار بە دوو ھەزار و ٢٠ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە لیرە ٧%ـی بەھای خۆی لەدەستداوە.

بنیامین بیکتون، شارەزای ئابوری لە دامەرزاوەی رابۆبانک دەڵێت، دووبارە ھەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆک کۆماری تورکیا فشاری زیاتر لەسەر لیرە دروستدەکات و سیاسەتەکانی ئەردۆغانیش ناتوانن دابەزینی بەھای لیرە رابگرن.

سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێنیداوە لەرێگەی کەمکردنەوەی سودی بانکی و گرتنەبەری رێکاری بەپەلە بۆ پشتیوانیکردنی نرخی دراوی وڵاتەکەی، دابەزینی لیرە بوەستێنێت.


 زۆرترین خوێندراو