جەمال کۆچەر: پشکی ھەرێم ئاستەنگی سەرەکییە لەبەردەم پڕۆژەیاسای بودجەدا

2023-05-25   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەدووری دەزانێت لەچەند سەعاتی داھاتوودا پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت و دەڵێت، گەورەترین ئاستەنگ پشکی ھەرێمە.

جەمال کۆچەر لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباحی رەسمی رایگەیاندووە، لەچەند سەعاتی داھاتوودا مشتومڕەکان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کۆتاییان نایەت و ھێشتا لیژنەی دارایی پێویستی بە کاتە، چونکە چەندین بابەت ماون کە ھێشتا پێویستیان بە گفتوگۆکردنە.

جەمال کۆچەر وتیشی، پشکی ھەرێم ئاستەنگی سەرەکییە لەبەردەم تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.