دەستەی دەستپاکی داوای لێکۆڵینەوە لەگرێبەستەکانی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق دەکات

2023-05-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەستەی دەستپاکی عێراق داوای پێداچوونەوە دەکات بە کۆی ئەو گرێبەستانەدا، کە کۆمپانیای گشتی ھێڵی ئاسمانی عێراقی لە بواری خزمەتگوزاری زەمینی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای گواستنەوە و سووتەمەنی و بەشەخۆراک ئەنجامی داوە.

دەستەی دەستپاکی دوای بەدواداچوونێکی ورد لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، کۆمپانیاکە سێ گرێبەستی کارکردنی ھاوبەشی بێسوودی لەگەڵ کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکان کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆمپانیای یەکەم مافی فرۆشتنی کاڵا و کاڵای بازرگانی لەناو فڕۆکەکانیدا پێدراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە کۆمپانیای دووەم گرێبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی و بەڕێوەبردنی گشتیی پێدراوە و لە گەشتە ئاسمانییەکاندا کەرتی تایبەتیش بە ڕێژەی ٧٤٪ قازانجی دەست کەوتووە کە دوو ملیار دینار بووە، بەڵام ھێڵی ئاسمانی عێراقی تەنیا لە  ٢٦٪ بۆ ماوەتەوە کە ٧٥٠ ھەزار ملیۆ دینارە.