لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی ئەو برگە و بابەتانەی پرۆژەی بودجە کە یەکلایی نەکراونەتەوە.
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا ھەموان بە شێوەیەکی سەرەتایی گەیشتن بەو دیدەی کە پرۆژەکە بەرز بکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و وادەی دانیشتن بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەکە دیاریبکرێت.
ھاوکات نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مادەکانی ١٣ و ١٤ کە پەیوەستن بە شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە یەکلایی نەکراونەتەوە و گفتوگۆکردن لە بارەیانەوە بەردەوامە.