جارێکی دیکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ماڵێکی لە سنوری شنگال بۆردومان کرد

2023-05-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکی دیکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، ماڵێکیان لە سنوری قەزای شنگال بۆردومان کرد، بەڵام ھێشتا زیانەکانی نەزانراون.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ماڵیکیان لە گوندی خەڵەف لە سنوری ناوچەی بارێ لە سنوری قەزای شنگال بۆردومانکردووە، بەڵام ھێشتا زیانەکانی ئەو بۆردومانە نەزانراون.

بۆردوومانەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە، کە رۆژی ١٦ی ئەم مانگە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ماڵێکی لە کۆمەڵگەی خانەسۆر لە سنوری شنگال بۆردوومانکرد و بەھۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دوای رووداوەکەش، لیژنەیەکی ئەمنی لە سوپای عێراق و پۆلیس و ئاسایشی نیشتمانی پێکھێندران و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە شوێنی بۆردومانەکە کرد.