رۆیتەرز زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم ئاشکرا دەکات

2023-05-23   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتەوە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە لە بەندەری جەیھانی تورکیاوە، ئاستی بەرھەمھێنان لە کێڵگەی خورمەڵە نزیکەی ٥٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبووەتەوە. 

وتەبێژی کۆمپانیای "گەنەڵ ئێنێرجی" بەریتانیش بە ئاژانسەکەی رایگەیاندووە، کێڵگەی تەق تەق بەرھەمھێنانی نەماوە. 

رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا تورکیا وەڵامی داواکارییەکەی عێراقی نەداوەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم. ئاماژەیەکی کەمیش ھەیە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکە، چونکە ئەو بابەتە چەند ھەفتەیەکی دیکەی دەوێت نەک چەند رۆژێک، کێشەکەش زیاتر سیاسییە نەک تەکنیکی.

بەپێی رۆیتەرز ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتەوە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.