دەنگۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستی سەرۆککۆماری عێراق رەتدەکرێتەوە

2023-05-23   |  
فۆتۆ: 
ئایار
دەنگۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستیی د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق رەتدەکرێتەوە.

د. عەبدوڵا عەلیاوایی راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەموو ئەو ھەواڵ و دەنگۆیانەی باس لە تێکچوونی رەوشی تەندروستیی د.لەتیف رەشید دەکەن دوورن لە راستییەوە و رەتیاندەکەنەوە، بە پێچەوانەوە تەندروستیی سەرۆک کۆمار زۆر باشە و ھیچ گرفتێکی تەندروستیی نییە.

راشیگەیاند، سەرۆککۆماری عێراق رۆژی دووشەممە لە بەغداد زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ھەبووە و ئەمڕۆش بە ھەمان شێوە خشتەی کارەکانی نەگۆڕاوە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ھەیە.

راشیگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تەندروستیی سەرۆککۆمار بڵاوکراونەتەوە، تەنھا بۆ چەواشەکردنی خەڵکە.