کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات، لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێبکاتەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی سەبارەت بە کەشوھەوای ناوچەکانی وڵاتەکە تا کۆتایی ھەفتە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کەشوھەوای سبەینێ ھەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئەگەری باران بارینیش ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ رۆژی چوارشەممەش، ئەگەر ھەیە باران بارین بەردەوام بێت لە ناوچە جیاوازەکان و ھەورە بروسکەشی لەگەڵدا بێت، پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکەن بە چەند پلەیەک، بەراورد بە رۆژی پێشتر.
کەشناسی عێراق دەشڵێت، بۆ رۆژانی پێنجشەممە و ھەینیش پێشبینییەکان ھاوشێوەن و پێشبینی باران بارین و ھەورە بروسکە و بەرزبوونەوەی پەلەکانی گەرما، لە چەند ناوچەیەک دەکرێت.