سینان ئۆغان ھەڵوێستی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی ئەردۆغان یاخود کلچدار ئۆغلۆ ئاشکرا دەکات

2023-05-22   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
بڕیارە ئەمڕۆ"سینان ئوغان" کاندیدی ھاوپەیمانی ئاتا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، ھەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پشتیوانیکردنی ئەردۆغان یاخود کلچدار ئۆغلۆ، ئاشکرا بکات.

ئۆغان لە تویتێکدا رایگەیاند، سەعات پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی تورکیا، ھەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرا دەکەن. 

دەشڵێت، گەیشتوونەتە کۆتایی دانوستانەکانیان، بڕیارەکەشیان ھیچ پاڵنەرێکی لە پشتەوە نابێت، بەڵکو داھاتووی گەلی تورکیا و یەکگرتوویی و سەلامەتی و سەقامگیری وڵاتەکەیان بەلاوە گرنگە. 

ئۆغان لە ھەڵبژاردنی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی تورکیادا، ٥%ی دەنگەکانی بەدەستھێنا و دەنگەکانی و پشتیوانی خۆی بۆ یەکێک لە کاندیدانی خولی دووەم، یەکلاکەرەوە دەبن لە دیاریکردنی سەرۆکی داھاتووی تورکیادا.