سەندیکای پزیشکانی سودان: لە پێکدادانەکاندا ٨٥٠ مەدەنی کوژراون

2023-05-20   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
سەندیکای پزیشکانی سودان رایگەیاند، لە ناوەراستی مانگی نیسانەوە بەھۆی شەڕو پێکدادانەکانی نێوان سوپا و ھێزی پاڵپشتی خێرا ٨٥٠ مەدەنی کوژراون.

سەندیکای پزیشکانی سودان راگەیەنراوێکی لەبارەی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی بەھۆی شەڕو پێکدادانەکانی نێوان سوپا و ھێزی پاڵپشتی خێرا بڵاوکردەوەو رایگەیاند، لە ناوەراستی مانگی نیسانەوە ٨٥٠ کەس کوژراون و ٣ ھەزار و ٣٩٤ ی تر برینداربوون.

رونیشیکردوەتەوە، ژمارەیەکی زۆری کوژراو و بریندارن لە ئامارەکەدا تۆمارنەکراون لەبەرئەوەی خراپی رەوشی ئەمنی و سەختی ھاتووچۆ نەتوانراوە بگەیەنرێنە نەخۆشخانەکان .

لە ١٥ی نیسانی رابردوووەوە ناکۆکییەکانی نێوان سوپا و ھێزی پاڵپشتی خێرا گەیشتە پێکدادانی چەکداری و جگە کوژرانی سەدان کەس، قەیرانێکی مرۆیی سەخت رووی لە سودان کردووە.