زیلینسکی بەشداری کۆبوونەوەی گروپی حەوت دەکات

2023-05-20   |  
فۆتۆ: 
گۆران
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە ھێرۆشیما بەشداریی دەکات لە کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی حەوت، و ئەوەش وەک دەرفەتێک دادەنرێت بۆ گفتوگۆکردنی لەگەڵ جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی دابینکردنی فرۆکەی جەنگی ئێف ١٦ بۆ وڵاتەکەی.

راوێژکارێکی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، بریاری پەیوەست بە دابینکردنی فرۆکەی جەنگی بۆ ئۆکراین وڵاتەکەی ھیچ گۆرانکارییەکەی لە سیاسەتەکانیدا نەکردووە.

چاوەروان دەکرێت زیلینسکی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆببێتەوە و لەبارەی داواکارییەکانی ئۆکراین بۆ ھاوکاریکردنی لە جەنگی رووسیا گفتوگۆ دەکەن.