بەھای لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی

2023-05-15   |  
فۆتۆ: 
هەژار
ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بەھای لیرەی بۆ نزمترین ئاست لەماوەی دوو مانگدا دابەزاند، ھەر دۆلارێک بە نزیکەی ٢٠ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە، بەھای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دادەبەزێت و بەھاکەی لەدەستدەدات، بەھای یەک دۆلار گەیشتە ١٩.٧ لیرەی تورکی، ئەوە نزمترین ئاستی بەھای لیرەیە بەرامبەر دۆلار لە ماوەی دوو مانگدا.

راشیانگەیاندووە، لە ئێستادا لە بازاڕە جیھانییەکاندا یەک دۆلار بە ١٩.٦ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.